راگرنتی نەوتی هەرێم %31 گواستنەوەی نەوتی بۆ تورکیا کەمکردووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

گواستنەوەی نەوت لەبۆرییە نەوتییەکانی تورکیا بەڕێژەی لەسەدا %31 کەمیکردووە، ئەمەش بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوەیە.

کۆمپانیای گواستنەوەی نەوتو بۆرییەکانی تورکیا (بۆتاش) رایگەیاند، لەمانگی رابردوودا 25 ملیۆنو 164 هەزار بەرمیل نەوت لەبۆرییە نەوتییەکانی تورکیاوە گواستراوەتەوە، ئەمەش کەمترە بەبەراورد بەمانگی تەمموزی ساڵی رابردوو کەزیاد لە 31 ملیۆن بەرمیل نەوت لەهەمان بۆرییە نەوتییەکانی تورکیاوە گواستراوەتەوە، هۆکاری ئەمەش راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمە.

بەهۆی کێشەی بەغداو ئەنقەرەوە ماوەی پێنج مانگە هەناردەی نەوتی هەرێم راگیراوەو نەوتی هەرێم لەبۆریی نەوتی کەرکوک جەیهان رەوانە ناکرێت کەیەکێکە لەو چوار بۆرییە نەوتییەی تورکیا لەعێراقەوە نەوتی پێ دەگوازێتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار