شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەسەر پشکی هەرێمی کوردست لە بودجەی عێراق، سەردانی بەغدا دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئابی 2023 شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەنەوە بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر پرسی موچە و پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوونی حکومەتی عێراەقەوە بە رێککەوتنەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بودجە نانێردرێت.

چوونی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغدا چەندین جارە دووبارە دەبێتەوە و پێشتر لە چەندین دانیشتندا نەگەشتوونەتە رێککەوتن، تا ئێستاش فەرمانبەرانی هەرێم موچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە.

دوێنێ سێشەممە پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەی بۆ موچە نییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار