کۆبونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەستی پێکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، کۆبونەوەی شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق لە بەغدا دەستپێکرد سەبارەت بە موجەی فەرمانەبرنای هەرێم و پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق.

وەزارەتی دارایی و ئاوبری حکومەتی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی دکتۆر فواد حسێن جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆبونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە بەغداد دەستی پێکرد."

سەبارەت بە بابەتی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە "تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە پرسی مووچەی مانگی تەمووز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان  و ئاستەنگەکانی بەردەم جیبەجێکردنی یاسای گشتی بودجەی عێراق، ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بوو."

پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق 12.6٪ی کۆی بودجەکە دیاریکراوە کە زیاترە لە 16 تریلیۆن دینار. 

ئەمە لەکاتێکدا تا ئیستا فەرمانبەرانی هەرێم موچەی مانگی تەمموزیان وەرنەگرتووە و شاندی حکومەتی هەرێم چەندین جار سەردانی بەغدایان کردووە بەبێ هیچ دەرئەنجامێک.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار