کێڵگەی کۆرمۆر بە موشەک بۆردومانکرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، کێڵگەی کۆرمۆر بە موشەک کراوەتە ئامانج و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەم سەر بە قەزای چەمچەماڵ بە موشەک کراوەتە ئامانج و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە روداوەکە دەستیپێکردووە.
بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە بە دوو موشەکی کاتیۆشا ئەنجامدراوە و لەنزیک قەزای دووزخورماتوو هەڵدراون، هیچ زیانێکی گیانی و ماددیشی لێنەکەوتووەتەوە بەهۆی ئەوەی موشەکەکان لە چواردەوری کێڵگەی کۆرمۆر کەوتوونەتە خوارەوە.

بابهتی پهیوهندیدار
