ئاسایش دهستگیركردنى بكوژى حسێن ساڵهیی ڕادهگهیهنێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی بکوژانی هاوڵاتی حسێن مەلا ئەحمەدی راگهیاند، كه 7ی ئایاری ئهمساڵ لە نزیک شارۆچکەی چەمچەماڵ کوژرا.
لە راگەیەنراوەکەدا دەزگاى ئاسایشى هەرێم دەڵێت: هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی بکوژان، کە پاش ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵاتبون بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتودا لە (سنوری پارێزگای دیالە) هەردو تۆمەتباری روداوەکەیان دەستگیر کرد.
حسێن مەلا ئەحمەد لە رۆژى 7ـى 5ـى ئەمساڵ لە کێڵگەى پەلەوەرییەکەى خۆى لە سنورى قەزاى چەمچەماڵ لەلایەن چەند کرێکارێکى عەرەبەوە کە لەلاى خۆى کاریان دەکرد کوژرا، لەسەر روداوى کوشتنەکەش بنەماڵەکەى ئەوکات رایانگەیاند کە کرێکارەکان زانیویانە حسێن مەلا ئەحمەد پارەى زۆرى پێبوە کوشتویانە و دواتر گوێچکە و لوتیشیان بڕیوە.
لاى خۆیشیهوه قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ئاشكرایكردوه، لهكۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانیدا وردهكاریی زیاتر لهوبارهیهوه دهخهنهڕوو، بهڵام ئهوهى ئاشكراكردوه، بکوژانى حسێن ساڵەیی برای مامۆستا عهدنان ساڵەیی، خێزانێکی عەرەبن.

