حاڵەتەکانى توشبون بە کۆلێرا لە شارى سلێمانى بۆ 10 حاڵەت بەرز بونەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دواى ئەوەى ئەمڕۆ بەڕێوەبەرى خۆپاراستنى تەندروستى سلێمانى توشبونى چوار هاوڵاتیی بە پەتاى کۆلێرا لە شارى سلێمانى راگەیاند، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى بەرزبونەوەى حاڵەتەکانى بۆ 10 حاڵەتى توشبون بەو پەتایە راگەیاند.

دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە سلێمانی رایگەیاند "پێویستە هاووڵاتییان هۆشیار بن و پابەندی رێنماییەکان بن. ئەم قۆناغە هەستیارە و پێویستە بە وریاییەوە ئاوی خواردنەوە بەکاربێت".

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا رێنمایی دا بە هاووڵاتییان، کە خۆیان بەدوور بگرن لە ئاوی پیس و ئەو ئاوانەی سەرچاوەکەیان نادیارە، دڵنیاییشی دا لەوەی "ئاوی ماڵان سەرچاوەکەی دیارە و کێشەی نییە."

تەندروستیی سلێمانی هەروەها گوتی 10 کەس تووشی کۆلێرا بوون و، "هیچ تووشبوویەکی سکچوون و رشانەوە گیانی لەدەست نەداوە." وجەختیشیکردەوە کە دەرمانى تایبەت بە چارەسەرى پەتاى کۆلێرا لە شارى سلێمانى هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار