تەندروستی گەرمیان: حاڵەتێکی کۆلێرا تۆمارکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سیروان محەممەد، بەرێوبەری تەندروستی گەرمیان ئاشکرایکرد کە حاڵەتێکی تووشبون بە پەتای کۆلێرا لە سنوری گەرمیان تۆمارکراوە.

بەرێوبەری تەندروستی گەرمیان لەسەر دۆخی تووشبووەکە هیچ زانیارییەکی نەداوە و تەنها ئەوەی راگەیاندووە کە حاڵەتێک تۆمارکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە سیروان محەممەد ئەمڕۆ هۆشداری لە مەترسیەكانی بڵاوبونەوەی پەتای كۆلێرا دا  و رایگەیاند، "بانكی هەرێم لە سلێمانی 100 ملیۆن دیناری كاشی بۆ تەندروستی گەرمیان دابینكرد و لە روبەڕوبونەوەی كۆلێرا و پێداویستیەكانی خەرجدەكرێت." 

هاوکات هەر ئەمڕۆ دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە  10 کەس تووشی کۆلێرا بوون و، هیچ تووشبوویەکی سکچوون و رشانەوە گیانی لەدەست نەداوە و جەختیشیکردەوە کە دەرمانى تایبەت بە چارەسەرى پەتاى کۆلێرا لە شارى سلێمانى هەیە.

بەرێوبەری تەندروستی سلێمانی داوای لە هاوڵاتیان کرد "هۆشیار بن و پابەندی رێنماییەکان بن. ئەم قۆناغە هەستیارە و پێویستە بە وریاییەوە ئاوی خواردنەوە بەکاربێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار