نوێنەری وانەبێژان: سەرۆکی حکومەت ٦١ کەسی بە نایاسایی لە پارێزگای دهۆک دامەزراندووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان، رایگەیاند بەپێی نوسراوێک کە دەستیان کەوتووە و بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، 61 کەس لە سنوری پارێزگای دهۆک دامەزرێندراون.

عەلی رەئوف بە هاوڵاتی راگەیاند،" لە چەند ڕۆژی رابردوو، دوور لەپڕەنسیب و بێ ڕەچاوکردنی بنەماکانی دامەزراندن یاسا کارپێکراوەکانی ھەرێمی کوردستان، ھەندیک لایەن بۆ بەرژەوەندی کەسی ھەڵساون بەدامەزاندنی 61 کەس لەسەر میلاکی ئەو شوێنانەی کە بەرامبەر ناوەکانیان دیاریکراوە بەشێوەی گرێبەست، مافی ھەر کەسێکە دابمەزرێت بەڵام بەپێی رێنمایی نەک بۆ ئەوانەی دەست رۆیشتوون و خاوەن واستەن."

لەساڵی 2014ەوە دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوە لەناو حکومەتی هەرێمی کوردستان راگیراوە بەهۆی دۆخی دارایی حکومەتەوە. لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 36 هەزار مامۆستای وانبەێژ هەن کە گرێبەستن و نەکراون بە هەمیشەیی و چەندین ساڵە داوا دەکەن میلاکیان بۆ بکرێتە هەمیشەیی.

لەو بارەیەوە عەلی رەئوف دەڵێت، سەرۆکی حکومەت باس لەوە دەکات  باری دارایی باش نیە بەڵام  "تەنھا بۆ مامۆستایانی وانەبێژ باری دارایی باش نیە، بۆ ئەوانەی دەست رۆیشتوون خاوەن واستەن باری دارایی باشە، خوای گەورە ئەوە قبول ناکات دڵنیابن."

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ باس لەوەش دەکات کە چەندین کچە شەهید و تاقانەی ئەنفال هەن کە دانەمەزرێنراون و رەخنە لە حکومەت دەگرێت کە "مەلێن دامەزراندن نیە ، بڵێن واستەیان نییە."

دەقی نوسراوی دامەزراندی 61 کەسەکە لە بەروارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 18ی تەمووزی 2023: 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار