توركیا هێرشیكردە سەر ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێزەكانی سوپای توركیا بەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرشی زەمینی بۆسەر ناوچەكانی سنوری مەنبەج لە رۆژئاڤای كوردستان دەستپێكرد و بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەكانیش تا ئێستا چوار منداڵ كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربون.
بەگوێرەی ئاژانسی ANF، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكی ئەیلول تورکیا " هێرشیانكردە سەر زۆرێك لە گوندەكانی باكور و ڕۆژئاوای مەنبەج، لەبەرامبەریشدا ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج دەستبەجێ لە هەمو خاڵەكاندا وەڵامی هێرشەكانی دایەوە و شەڕ دەستیپێكرد."
ئەو ئاژانسە بڵاویکردۆتەوە لە گوندی میحسنلی كە دەكەوێتە باكوری ڕۆژهەڵاتی مەنبەج، لە هێرشی سەرەتاییدا چوار منداڵ كوژراون، هێشتا زانیاری ورد لەبەردەستدا نییە.
هاوکات شێرڤان دەروێش وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، "هێرشی سەر گوندی ئێون دادات لە باكوری منبج تێكشكێندرا، شەڕیش لە گوندەكانی موحسنلی، عەرەب حەسەنو، ئوم جلود، سێیادە و دەندنێیێ لە باكور و ڕۆژهەڵاتی شارەكە بەردەوامە."

