ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی هه‌رێم به فڕۆكه بۆردوومانكران

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
درەنگانی شەوی رابردو، چەند ناوچەیەکی سنوری شاڕباژێڕ و چیای قەندیل و سنوری قەزای پشدەر لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومان کران و بەپێی زانیارییە نافەرمیەکانیش، چەند ئۆتۆمبێلێک کراونەتە ئامانج.
له كاتی بۆردوومانه‌كه‌شدا له ناوه‌ندی هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و شارباژێڕ ده‌نگی فڕۆكه بیستراوه و فڕۆكه به‌نزمی به ئاسمانی رانیه‌دا سووڕاوه‌ته‌وه.
بەپێی زانیاریەکان بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە شەوی ڕابردودا، هێڵی کارەبای بناری قەندیل لە کورتەک بۆردومان کراوە و کارەبا تا ئەم دەقەیە پچڕاوە، جگە لەوەش بۆردومانی سەرچاوەی ئاوی گوندی سڵێ کراوە و گوندنشینان پەکیان کەوتوە بۆ دابین کردنی ئاو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
