کەشناسی: پلەکانى گەرما بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز دەبنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەئەمڕۆوە پلەكانی گەرما رو لەبەرزبونەوە دەكەن و ئاسمانی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمیش بەگشتی ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1-3 پلە بەراورد بەتۆماركراوەكانی دوێنێ بەرزتر دەبنەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەپێى پێشبنیەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٢ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٤ پلەیە.

هاوکات ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە بەراورد بە رۆژانی رابردو، پلەکانى گەرما لە سەرجەم ناوچەكان، نزیکەى سێ پلە بەرز دەبنەوە و تا ڕۆژی 10ی مانگیش رۆژانە بە رێژەیەکی کەم پلەکانی گەرما بەرزو نزمی بەخۆوە دەبینن...

باسی لەوەش كردوە: لەدوای 10ی ئەم مانگەوە، پلەكانی گەرما گۆڕانكاڕییان بەسەردادێت و ئەگەری نزمبونەوەیان بەگشتی لەسەرجەم ناوچە جیاجیاكانی هەرێم هەیە.

ئاراس جەبار سەبارەت بە ئەگەری بارانبارین لە مانگی نۆدا، ئاماژەی بەوەكردوە: بەگشتی ئەگەری دوبارەبونەوەی حاڵەتی هاوشێوەی چەند رۆژی ڕابردو هەیە، بەتایبەت لەنێوان 10-14ی مانگ و كۆتایی مانگەكەدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار