تورکیا گیانلەدەستدانی گەریلایەک ڕادەگەیەنێت و هەپەگەش هەواڵەکە ڕەتدەکاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەپە.گە، ڕاگەیەندراوێكی  توركیای ڕەتکردەوە کە باس لە چۆنیەتی شەهیدبوونی ڕێزان بۆتان گەریلایەکی پەکەکە دەکات.

ئاژانسی فەرمیی تورکیا ئەمڕۆ هەینی 1ی ئەیلوولی 2023 بڵاویکردەوە، "دەزگای هەواڵگریی تورکیا - میت لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان کەسێكی بەناوی "رێزان گونگەن" ناسراو بە "رێزان بۆتان" کردووەتە ئامانج."

، ئاژانسی فەرمیی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، رێزان گونگەن "لەلایەن پەکەکە مەشقی پێکراوە" و لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی میت کە لە گوندەوارێكی سلێمانی ئەنجامدرا، کراوەتە ئامانج.

بەڵام هەپە.گە لە ڕاگەیەندراوێكیدا ڕایگەیاند لە بەرواری ١٠ی مانگی ڕابردوو، ناسنامەی هەریەك لە شەهیدان ڕێزان بۆتان و باوەڕ بۆتانیمان ڕاگەیاندووە .

  ‎لە ڕاگەیەندراوەكەی هەپە.گەدا هاتووە:" هەڤاڵانمان باوەڕ و ڕێزان لە ٦ی ئەم مانگی ڕابردوو، لە ئەنجامێكی هێڕشی توركیای داگیركەر لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون."

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە ئەو گەریلایە مانگی پێشوو لە هەرێمی مەدیا شەهیدبووە و تەنها چوار ڕۆژ دوای شەهید بوونی ناسنامەکەی بڵاوکراوەتەوە.و هەپەگە ڕەتیدەکاتەوە ئەو گەریلایە ئەمڕۆ هەینی لە سلێمانی کوژرابێت.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار