لەسەر شەقامی 60 مەتری هەولێر دەنگێکی گەورە بیسترا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لەسەر شەقامی 60 مەتری هەولێر دەنگێکی گەورە بیسترا و دوكه‌ڵ له‌سه‌ر پردێكی په‌ڕینه‌وه‌ی هاوڵاتیانی دروستبو، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش ده‌نگه به‌هێزه‌كه بیسترا.
تەقینەوەکە کەمێک پێش ئێستا رویداوە و هەرچەندە تائێستا هیچ لایەنێکى فەرمى هۆکارەکەیان ئاشکرا نەکردووە کە تەقینەوەکە چییە و بەهۆى چییەوە رویداوە، بەڵام بەشێکى زۆرى روپۆشى سەرەوەى پردەکە بەهۆى تەقینەوەکە هەڵگیراوە.
بەپێى زانیارییەکان تەقینەوەکە بەهۆى شۆرت لە کێبڵى کارەبایى رویداوە و بووەتە هۆى زیانگەیاندن بە روپۆشى سەرەوەى پردەکە و ئەو پۆستەرە ریکلامییانەى بە پردەکەوە هەڵواسراون و زیانى گیانى نەبووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
