دژەتیرۆری کوردستان: له‌ هەولێر بۆمبێک تەقییەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دژەتیرۆری کوردستان رایگه‌یاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شەقامی 60 مەتریی شاری هەولێر بۆمبێک لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەڕۆی نزیک مزگەوتی سپی تەقییەوە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.

بەپێى راگەیەنراوەکەى دژە تیرۆر، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 1ی ئەیلوولی 2023 کاتژمێر 06:29، لە شەقامی شەست مەتریی شاری هەولێر بۆمبێک لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەڕۆی نزیک مزگەوتی سپی تەقییەوە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.

دەشڵێت: لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت.

بەگوێرەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی بڵاوبوونەتەوە، بەهۆی تەقینی بۆمبەکەوە زیان بە پردەکە گەیشتووە و بەشێک لەو پۆستەرانەیشی وەکو رێکلام لەسەر پردەکە هەڵواسرابوون، کەوتوونەتە سەر زەوی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار