پەرلەمانتارێکی پارتی: عێراق دەیەوێت تەنها 10%ی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

پەرلەمانتارێکی پارتی لە عێراق رایگەیاند، حکومەتی ناوەند دەیەوێت سەرجەم داهاتە ناوخۆییەکانی هەرێم ببات و تەنهاش 10% موچەی موچەخۆرانی هەرێم بدات.

شوان محەممەد، پەرلەمانتاری پارتی لە عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، "ئەو پارەیەی عێراق دەیەوێت مانگانە بیداتە هەرێم ناکاتە 10%ی کۆی موچەی موچەخۆران، عێراق دەیەوێت پارەی هەموو داهاتە ناوخۆییەکانی هەرێم هەر لە ئاو و کارەباوە تا دەگاتە هەموو داهاتەکان ببات، تەنها 50%ی پارەی دەروازەکان بداتەوە هەرێم."

لە چەند رۆژی رابردوو وەفدێکی هەرێم لە بەغدا بەبێ ئەنجام گەڕانەوە و نەگەشتنە هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ بەغدا. تا ئێستا چەندین جار حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە و پشکی هەرێم لە بودجە شاندی ناردووە بۆ بەغدا. 

تا ئێستا موچەی مانگی تەمموز لە هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە کە حکومەتی هەرێم پێویستی بە ٩٠٠ ملیار دیناری مانگانەیە بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەران. پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق زیاترە لە 16 ترلیۆن دینار.

سەرچاوەیەکی نزیک لە شاندەکەی هەرێم رایگەیاندووە، "عێراق دەیەوێت مانگانە 548 ملیار دینار بداتە هەرێم، لە کاتێکدا موچەی مانگێکی فەرمانبەران 900 ملیار دینارە، لەو 548 ملیار دینارەش، عێراق دەیەوێت بڕێکی بەناوی قەرزی پێشووتر و بڕێکیشی بە ناوی قەرزی بانکی بازرگانییەوە لێببڕێت، بۆ ئەو بانکە قەرزی لای هەرێمە. گەر وا بڕوات ئەو پارەیەی دەیەوێت ڕەوانەی هەرێمی بکات کەمترە لە 200 ملیار."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار