وەزارەتی پێشمەرگە: دابەشکردنی موچە لەم هەفتەیەدا دەستپێدەکات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند موچەی مانگی ئابی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە گەیشتووە و لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
فەریق ڕوكن عیسا عوزێر، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە لهلێدوانێكدا بۆ میدیاى پارتی دەڵێت، "تەمویلی موچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە، كە لەلایەن ئەمریكاوە دابیندەكرێت گەیشتوە و لەم هەفتەیەدا موچەی لیوا هاوبەشەكان دابهشدهكرێت".
سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە جەختی لەوە کردەوە کە موچەكە تەنها لیوا هاوبەشە كۆنەكان دەگرێتەوە و جارێ لیوا هاوبەشە تازەكان نەخراونەتە چوارچێوەی ئەو لیوایانەوە.
لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە ژمارەیان 44 هەزار پێشمەرگەیە و بودجەیان لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشەوە دابین دەکرێت کە مانگانە نزیکەی 32 ملیۆن دۆلارە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە بەهۆی کێشەکانی هەولێر و بەغداوە لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق، هێشتا فەرمانبەرانی هەرێم موچەی مانگی تەمووز و ئابیان وەرنەگرتووە.
