لە خۆپیشاندانەکەی کەرکوک کوردێک برینداربوو

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

خۆپیشاندانی ئەمڕۆی کوردانی کەرکوک تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت و هێزەکانی سوپای عێراق تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا کرد، تا ئیستاش خۆپیشاندەرێک برینداربووە.

ئەمڕۆ هاوڵاتیانی كورد کەرکوک خۆپیشاندانیان ئەنجمدا لەدژی داخستنی رێگای سەرەکی کەرکوک-هەولێر بەڵام هێزە ئەمنییەكان تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا دەكەن بۆ بڵاوەپێكردنیان و کەسێکیش برینداربووە و بەپێی ئاماری نافەرمیش چەند کەسێکی تریش برینداربوون.

خۆپیشاندانەکە دوای ئەوە دێت کە ماوەی پێنج رۆژە ژمارەیەك هاولاتی پێكهاتەی عەرەب كە میدیای پارتی بە لایەنگری حەشدی شەعبی ناویان دەبات لە دژی كردنەوەی بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەوشارە رێگەی سەرەكی نێوان كەركوك - هەولێریان داخستووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار