پۆلیسی کەرکوک: کەسێک کوژراوە و 12 کەسی تریش بریندارن لە خۆپیشاندانەکان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

عامر شوانی، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند کەسێک لە خۆپیشاندانەکان کوژراوە و 12 کەسی تریش بریندارن. 

بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هاوڵاتیانی کورد و عەرەب و ئاڵۆزی لە خۆپیشاندانەکەی کەرکوک، پۆلیسی کەرکوک قەدەغەی گشتی راگەیاند. 

لە راگەیاندراوێکدا پۆلیسی کەرکوک دەڵێت، "داوا لە هەموو هاووڵاتییان دەکەین بگەڕێنەوە شوێنی نیشتەجێبوونیان و شەقام چۆڵ بکەن، بە هوتاف و گوتەی ناڕاست هەڵنەسووڕێن."

بەپێی وتەی عامر شوانی، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک، لە خۆپیشانداکەی ئەمڕۆ کەسێک کوژراوە و 12 کەسی تریش بریندارن، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بدات کە کوردن یان عەرەب

خۆپیشندانەکەی کوردانی کەرکوک دوای ئەوە دێت کە ماوەی پێنج رۆژە رێگای سەرەی کەرکوک-هەولێر لەلایەن چەند هاوڵاتیەکی پێکهاتەی عەرەبەوە گیراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار