سودانی قەدەغەی هاتوچۆی لە کەرکوک راگەیاند و داوای پاراستنی شارەکە دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فەرمانیکرد بە راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە کەرکوک و دەستپێکردنی ئۆپەرایسۆنی فراوان بۆ رێگرتن لە دروستبونی "پشێوی"، داواش دەکات ئارامی و سەقامگیریی کەرکوک بپارێزرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد شیاع سودانی، لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، "محەممەد شياع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتووچۆ لە کەرکوک و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی فراوان لەو ناوچانەی پشێوییان بەخۆیەوە بینی بۆ ئەوەی بە وردی بیانپشکنن."

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە لە سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان و چالاکییە کۆمەڵایەتی و جەماوەرییەکان دەکات بە رۆڵی خۆیان هەستن بۆ رێگەگرتن لە دروستبوونی پشێوی و پاراستنی ئاسایش، ئارامی و سەقامگیریی پارێزگەی کەرکووک.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار