ژمارەى قوربانیانى گرژییەکانى کەرکوک بۆ چوار شەهید و 16 بریندار بەرزبۆوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌یانی ئه‌مڕۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له كه‌ركوك هه‌ڵگیراوه و دۆخه‌كه تاڕاده‌یه‌ك باشتر بوه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ كۆتاییهێنان به خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ قه‌ده‌غه راگه‌یه‌ندرا كه به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 15 كه‌سیش برینداربون، چەند سەرچاوەیەکیش دەڵێن لەسەر تەقەکردنەکە چەند کەسێک دەستگیرکراون.
سەرەڕاى گرژییەکانى ئێوارەى دوێنێى خۆپیشاندانەکانى کەرکوک و شەهیدبونى گەنجێکى کورد، خۆپیشاندەرانى کورد قەدەغەى هاتوچۆیان شکاند و تا بەرەبەیانى ئەمڕۆ بەردەوامبون لە خۆپیشاندان، بەهۆى ئەوەشەوە گرژى و روبەڕوبونەوەى توند و زیاتر لە نێوان هیزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران بەردەوام بو.
عامر نوری، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له كه‌ركوك هه‌ڵگیراوه هاتوچۆ ئاسایی بوەتەوە و له ئێستادا دۆخی شاره‌كه له شه‌و باشتره و ورده ورده سه‌قامگیری دروستده‌بێت.
لە خۆپیشاندانەکانى ئێوارەى دوێنێى و شەوى رابردو، زیاتر لە 20 گەنج و خۆپیشاندەرى کورد برینداربون کە 15 برینداریان لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ کراوە و چوار خۆپیشاندەرى کوردیش بە تەقەى راستەوخۆى هێزە ئەمنییەکان، شەهیدبون و ئەو قەدەغەی هاتووچۆیەی دوێنێ بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لە کەرکووک راگەیێندرا، ئەمڕۆ هەڵگیرا و کۆتاییهات.
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکان بە تۆمەتی شەهیدکردن و بریندارکردنی خۆپیشاندەرانی کەرکووک، لە دوێنێ شەممەوە تاوەکو ئەمڕۆ حەوت کەس لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراون.
تاوەکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەرکووک دەستگیرکردنی هیچ ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانیان بە فەرمی رانەگەیاندووە، بەڵام سەرچاوەکان دەڵێن "حەوت کەس دەستگیرکراون و لەژێر لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەدان".
