نرخی ئه‌مپێری موه‌لیده‌ی مانگى رابردو دیاری‌کرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگه‌یاند، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان 13 هه‌زار و 500 دینار بۆ 14 هه‌زار و 250 دینار ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ (44) دینارە، به‌وه‌ش نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان 13 هه‌زار و 500 دینار بۆ 14 هه‌زار و 250 دینار ده‌بێت.
به‌هۆی جیاوازی كارکردنى موه‌لیده‌كان له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌جێگیری ده‌مێنێته‌وه، هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه ده‌بێت موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له كۆنوسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.
