تورکیا هێرشی کردە سەر گوندەکانی تل تەمر و ڕووبەڕووبوونەوە هەیە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە گروپە چه‌كداره‌كانى سەر بەتورکیا، هێرشیان بۆسه‌ر گوندەکانی ته‌لتەمر ده‌ستپێكردوه‌و هه‌سه‌ده‌ش وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
ئاژانسى فوڕات نیوز لە زارى سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی سەربازیی تل تەمر بڵاوى کردووەتەوە، لەبەیانی ئەمڕۆوە گروپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌توركیا لەڕێگەی وشکانییەوە هێرشیان بۆسه‌ر گوندەکانی (گۆزێلی، ته‌ل تەویل، تەویلەو خەمیس) له‌سنورى ته‌لته‌مر ده‌ستپێكردوه.
ئەو سەرچاوەیە باسى لەوەشکردووە، ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر دەستبەجێ وەڵامی هێرشەکەی دەوڵەتى تورکیای داوەتەوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئێستادا لە هەر سێ گوندەکە، کە تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر، شەڕێکی قورس ھاتووەتە ئاراوە.
قەزای ته‌لتەمر سەر بەپارێزگاى حەسه‌کەیه‌و دەکەوێتە ڕۆژئاوای شارەکەوه، لەکاتێکدا گروپه‌كانى سەر بەئێران‌و ڕژێمی سوریا لەدێرەزور هێرشدەکەنەسەر هێزەکانی هەسەدە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوشدا گروپەکانی سەر بەتورکیا لەمەنبەج‌و ته‌لتەمره‌وه هێرشیان لەدژی هێزەکانی هەسەدە ده‌ستپێكردوه.
