ناونوسین بۆ فەریزەی حەجی ٢٠٢٤ لەم مانگەدا لە هەرێم دەستپێدەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەرێوبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لەم مانگەدا ناونوسین بۆ حەجی ساڵی 2023 بەشێوەی دەستی ئەنجام دەدرێت و لەماوەی دوو هەفتەدا پێویستە هاوڵاتیان سەردانی نوسینگەکانیان بکەن بۆ ناونوسین.

شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تیروپشک و ناونوسین بۆ حەجی ساڵی 2024 لەم مانگەدا لە کۆگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رادەگەیەنن و داواشی لە هاوڵاتیان کرد لەماوەی دوو هەفتەدا سەردانی نوسینگەکانیان بکەن بەمەبەستی ناونوسین. 

هەرچەندە کە بڕیاربوو ناونوسین بکرێتە سیستەمێکی ئۆنلاین بەڵام بەڕێوبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەهۆی تەواونەبوونی هەندێک رێکاری سیستەمەکەوە ناونسین ئەمساڵیش بەشێوەی دەستی دەبێت. 

شێخ نیاز نەقشبەندی باسیشی لەوە کرد کە ناونویسن دەبێتە هەموو ساڵێک و وەک ساڵانی رابردوو نامێنیت کە کەسێک یەک جار ناوی دەنوسی و چاوەڕان دەبوو، بۆیە هەر کەسێک بیەوێت فەریزەی حەج ئەنجام بدات و ئەمساڵ ناوی نەهاتەوە دەبێت بۆ ساڵانی داهاتوو دیسان ناوی تۆمار بکاتەوە. 

بەپێی ئاماری ساڵی رابردوو، 37 هەزار هاوڵاتی عێراق فەریزەی حەجیان بەئەنجام گەیاند و لەو ژمارەیەش شەش هەزار و 685 کەسیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار