کەسوکاری شیروان عەبدوڵا زانیاری نوێ لەبارەی کوڕەکەیانەوە دەخەنەڕوو

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

کەسوکاری شیروان عەبدوڵا رایانگەیاند، هونەرمەند شیروان عەبدوڵا ماوەی ھەفتەیەکە لە تورکیا دیار نەماوە و ھیچ ھەواڵێکی نازانن، پێیانوایە لە زیندانێکی تورکیادایە.

دوای ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێکە هەواڵی دیارنەمان یاخود مردنی هونەرمەندی میللی شیروان عەبدوڵا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، بەڵام کەسوکارەکەی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە.

لەسەر ونبونی شیروان عەبدوڵا، مەریوان عەبدوڵای برای وتی، شیروان عەبدوڵا لە ئوتێلیک لە تورکیا دەستگیرکراوە و دواتر براوە بۆ شوێنیکی نادیار و لە ٢٧ مانگی ئابەوە دەنگی نییە، "تا چوار ڕۆژ پێش ئێستا تەلەفۆنێکم بۆ هات، خۆی قسەی لەگەڵ کردم  و وتی نازانم لە کوێم و چاوم بەستراوە و ناوخۆم بەهەلە داوە بۆی ئەشکەنجەیان داوم، پۆلیسێکی زیندانەکەی کە شیروان عەبدوڵای لێبووە باسی لەوە کرد کە بۆ سنووری ئەردەهان گواستراوەتەوە."

براکەی شیروان عەبدوڵا وتیشی، شیروان عەبدوڵام رەگەزنامەی ئەڵمانیای نییە وەک ئەوەی باس دەکرێت و تەنها مافی مانەوەی هەبووە و بەیاسایی گەڕاوەتەوە، بەڵام ئەمجارە ویستوویەتی لەڕێی قاچاغەوە بڕواتەوە.

برای شیروان عەبدوڵا داواشی لە بەرپرسانی حکومی کرد کە بەهانایانەوە بچن و هاوکاریان بن لە دۆزینەوەی براکەیدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار