وتەبێژی حکومەتی هەرێم: ئەو پارەیەی عێراق دەینێرێت بەشی موچە ناکات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند ئەو برە پارەیەی حکومەتی عێراق دەینێرێت بەشی موچە ناکات و حکومەتی عێراق سیاسەتی برسیکردن بەرامبەر هاوڵاتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات.
پیشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی حکومەتی عێراق کە 500 ملیار دینارە دەینێرێت بەشی موجەی فەرمانبەرانی هەرێم ناکات.
حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بۆ ماوەی سێ مانگ بەشێوەی قەرز لە دوو بانکی عێراقییەوە 500 ملیار دینار بنیرێت بۆ هەرێمی کوردستان. بەپێی ئاماری حکومەتی هەریم پێوستیان بە 900 ملیار دیناری مانگانەیە بۆ پێدانی موچە. تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێم موچەی مانگی تەمووز و ئابیان وەرنەگرتووە.
پیشەوا هەورامانی باسی لەوە کرد کە ئەو سیاسەتەی حکومەتی عێراق جێبەجیی دەکات سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستانە.
