مەسرور بارزانی: ملکەچی هەڕەشەی ئەو لایەنانە نابین دەیانەوێ عێراق بگەڕێننەوە سەردەمی دیکتاتۆری

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا کۆبویەوە و رایگەیاند، حکومەتی عێراق مەفەکانی خەڵكی هەرێم پێشێل دەکات و رێز لەو رێککەوتنە ناگرێت کە لەسەر بودجەی عێراق کراوە، دەشڵێت،  خەڵکی کوردستان "ملکەچی هیچ فشار و هەڕەشەیەکی ئەو لایەنانە نابێت کە دەیانەوێ عێراق بگەڕێننەوە سەردەمی دیکتاتۆری."

مەسروە بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئەمرۆ دووشەممە 4ی ئەیلولی 2023 پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا کرد بە سەرۆکایەتی تۆم کیمیج، سەرۆکی پەرلەمانی کەنەدا و رایگەیاند. لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ شاندەکە، سەرۆکی پەرلەمانی کەنەدا "ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادی ئایینی و ئازادی ڕاگەیاندنی لە هەرێمی کوردستان کرد کە هاوشێوەی ئەو ئازادییانەیە کە لە کەنەدا هەن."

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە راگەیاندراوەکەدا دەڵێت کە بەشێکی تری گفتگۆکانیان لەگەڵ شاندەکەی کەنەدا تایبەت بووە بە پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولیر و مەسرور بارزانی پێی راگەیاندوون، "هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستووردا جێبەجێ کردووە ، بەڵام جێی داخ و نیگەرانییەکی زۆرە کە بە شێوەیەکی زۆر ناڕەوا و بە پێچەوانەی دەستوور، مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل دەکرێن و ڕێز لە ڕێککەوتنی نێوانی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت و ئەجێندای حکومەتیش ناگیرێت کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا."

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆبونەوەکەدا باسی لەوەش کردووە، "خەڵکی کوردستان بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی نابێت و ملکەچی هیچ فشار و هەڕەشەیەکی ئەو لایەنانەش نابێت کە دەیانەوێ عێراق بگەڕێننەوە سەردەمی دیکتاتۆری و زەبرو زۆر و چەوساندنەوەی گەلی کوردستان."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار