لە سبەینێوە زانكۆلاین بۆ ماوەى هەشت رۆژ کارا دەکرێت
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچوانی 12ی ئاماده‌یی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و له ڕۆژی سێشه‌ممه كاتژمێر 8:00ی به‌یانیه‌وه زانكۆلاین بۆ ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ بۆ ده‌رچوانی 12ی ئاماده‌یی كارا ده‌كرێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڵاویكرده‌وه، له ڕۆژی سێشه‌ممه 5ی (ئه‌یلول/9)ی 2023 وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ ده‌رچوانی 12ی ئاماده‌یی (زانستی، وێژه‌یی، پیشه‌یی)، تا ڕۆژی 12ی (ئه‌یلول/9)، واته بۆ ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ كارا ده‌بێت، به‌وه‌ش ده‌رچوان له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وه و پێشكه‌شی بكه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌رچوان ده‌بێت سه‌ردانی خوێندنگه‌كانی خۆیان بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (Username)و (Password).
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت: بۆ به‌رچاوڕونی زیاترى ده‌رچووانی پۆلی دوانزه و ئاشنابوونیان به سیستمه‌كانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) دەتوانن سەردانی وێبسایتى (www.regayzanko.com) بکەن و ڕێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانیان و دەتوانن سەردانى مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به سیستمه جیاوازه‌كانیەوە، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی دەرچووان به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن، ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه بن و هەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە و ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچووان پڕ دەکەنەوە، چونکە وەزارەت بەرپرس نابێت لەهەر هەڵەیەک لەکاتى پڕکردنەوەى فۆڕمەکانیان.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیدەگەیەنێت، وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ڕیزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچووان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار/ قوتابى، بۆیە پێویستە بە وردی ڕیزبەندیی ئەو کۆلێژ و بەشانە دیاری بکەن کە ئارەزو دەکەن خوێندنی تێدا تەواو بکەن، هەروەها پێویستیشە دەرچوانى پۆلى دوانزە لەگەڵ کاراکردنی زانکۆلاین دەست بکەن بە پێشکەشکردن و کارەکانیان دوا نەخەن بۆ کۆتا ڕۆژەکانی زانکۆلاین.
سه‌باره‌ت به ده‌رچوانی ئاماده‌یی خوێندنگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاشكرایكردوه، دوای دو ڕۆژی دیكه سیستمی زانكۆلاین بۆ ده‌رچوانی خوێندنگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كارا ده‌بێت، هاوكات ده‌رچوانی ساڵانی (2015) تا (2022) ئه‌گه‌ر نیازی فۆرم پێشكه‌شكردنیان هه‌یه بۆ سیسته‌مه‌كانی خوێندنی پارالێل و ئێواران ئه‌وا به هه‌مان ئه‌و پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یمانه‌ی كه پێشتر وه‌ریان گرتوه ده‌توانن فۆڕم پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌رچوه‌كیش یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆردی له‌لا نه‌ماوه ئه‌وا ده‌توانێت سه‌ردانی خوێندنگه‌كه‌ی خۆی بكات به‌مه‌به‌ستی دوباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی.
سه‌باره‌ت به ده‌رچوانی پێش ساڵی 2015 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رونیكردۆته‌وه، "ئه‌گه‌ر نیازی فۆڕم پێشكه‌ش كردنیان هه‌یه بۆ خوێندنی ئێواران ئه‌وا پێویسته بڕوانامه‌كانیان به په‌سه‌ندكراوی له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكانییان بنێرن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زمونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و هه‌ر له‌وێش یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆردیان پێده‌درێت".

