تورکیا لە ٨ مانگدا، ٤١ منداڵی لەباکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کوشتووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە گوێرەی چەند ئامارێک کە ئاژانسی هەواڵی ANF بڵاویکردۆتەوە لە هەرێمەکانی عەفرین-شەهبا، جزیر و فورات، منداڵ بوونەتە یەکێک لە ئامانجەکانی دەوڵەتی تورکیا.

بە گوێرەی ئەو ئامارانە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ تا ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٣، لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ٤١ منداڵ کوژراون و ٣٢ منداڵیش برینداربوون.

هەر بە گوێرەی ئەو ئامارانە، ٤ منداڵ دەستدرێژی کراوەتە سەریان، ٩ منداڵ دەستگیرکراون و ٨ منداڵیش ڕفێنراون.

بە گوێرەی ئامارەکانی ئە ئاژانسە بەپێی هەرێمەکان، ئامارەکانی کۆمەڵکوژکردنی منداڵان بەم شێوەیەیە:

جزیر:

لە هێرشەکانی سەر سنوور: منداڵێک بریندار بووە.

تەقینەوە: ٣ منداڵ شەهید بوون.

هێرش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان: دوو منداڵ شەهید بوون.

تۆپباران: ٧ منداڵ شەهید بوون و ٦ منداڵیش بریندار بوون.

منبج:

لە هێرش بۆ سەر گوندەکەکان: ٤ منداڵ شەهید بوون

فورات:

لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان: منداڵێک بریندار بوو.

ڕەقە:

تۆپباران: ٢ منداڵ شەهید و ٢ منداڵیش بریندار بوون.

دێرەزۆر:

تەقینەوە: منداڵێک شەهید بوو.

عەفرین-شەهبا:

تەقینەوە: ١٥ منداڵ شەهید بوون، ١٦ منداڵیش بریندار بوون.

دەستدرێژی کراوەتە سەر ٤ منداڵ

گرتن: ٩ منداڵ

ئەشکەنجە و لێدان: منداڵێک گیانی لەدەستداوە و ٦ منداڵیش بریندار بوون.

ڕفاندنەکان:  ٨ منداڵ (یەکێکیان ساوایە)

کوشتن: ٦ منداڵ

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار