تورکیا بۆردومانی سنورەکانی ئامێدی دەستپێکردەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆبخانەکانی تورکیا ناوچەی سگێرێ و گەلی سپیاڤێ لە ئامێدی بۆردومانکرد و هێشتا زیانەکان نەزانراون.

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئەیلولی 2023، تۆپخانەکانی تورکیا لە دوو کاتی جیاوازدا ناوچەی سگێرێ وگەلی سپیاڤێ قەچۆ لە زنجیرە چیای مەتین بۆردومانکرد کە تا ئیستا نازانرێت زیانەکان چین.

هاوڵاتییەکی گوندی گوهەرزێ ، زانیاریەکانی بۆ هاوڵاتی پشت ڕاستکردەوە ووتی، "ئەمرۆ تۆ پخانەکانی تورکیا دوو جار سنوری قەزای ئامێدییان بوردومانکردووە جارێک لەکاتژمێر 6ی بەرەبەیان لەگەلی سپیاڤێ وجاری دووەم لەکاتژمێر 10 ناوچەی سگێرێ بوردومانکردوە." 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار