پۆلیسی کەرکوک: نۆ کەس لەسەر خۆپیشاندانەکەی دوێنی دەستگیرکراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، لە خۆپێشاندانەکەی دوێنێ شەو لە گەڕەکی شۆریجەی کەرکوک، نۆ خۆپیشادەریان دەستگیرکردووە بەهۆی ئەوەی تەقە لە هێزس ئەمنییەکان کراوە.

شەوی رابردوو لە گەڕەکی شۆریجەی کەرکوک، کە دانیشتوانی زۆرینەی کوردە، خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و داوای ئەوەیان دەکرد کە لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت بەرپرس بوون لە شەهیدکردنی چوار کوردەکەی کەرکوک کە شەممەی رابردوو بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان شەهیدبوون.

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئەیلولی 2023، عامر شوانی رایگەیاند بەهۆی خۆپیشاندانەکەی شەوی رابردوو نۆ کەس دەستگیرکراون "بەهۆی ئەوەی کە تەقە لە هێزە ئەمنییەکان کراوە و  لە ئەنجامی گرژییەکانیشدا سێ ئەندامی هێزە ئەمنیەکان برینداربوون لەنێویاندا لیوا عەبدولرەزاق نعێمی، جێگری فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنەکانی کەرکووک و عەمید مازن غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک و پۆلیسێکی دیکە."

لەسەر دۆخی کەرکوک لە ئیستادا وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند کە هەموو شەقامەکان پاککراونەتەوە و هەموو شتێکیش ئاسایی بووەتەوە و دۆخی کەرکوک هێمنە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار