لە رووبەرووبونەوەیەکدا لەگەڵ تۆمەتبارێک پۆلیسێکی گەرمیان گیانی لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، کارمەندێکی هیزەکانی پۆلیسی گەرمیان لە رووبەروبونەوەیەکدا لەگەڵ داواکراوێک، گیانی لەدەستدا و داواکراوەکەش هەڵاتووە.

عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندی دوڕاجی سنوری ناحیەی نەوجول لە روبەروبونەوەی هێزەكانی پۆلیسی گەرمیان لەگەڵ داواكراوێكدا، كارمەندێكی هێزەكانی پۆلیس گیانی لەدەستدا.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتیشی، ناوچەی رووبەروبونەوەکە گوندێکە کە کۆتا گوندە لەنیوان هەرێمی کوردستان و چەکدارانی داعش، بۆیە داواکراوەکە هەڵهاتووە بۆ ئەو ناوچانەی داعشی تیدایە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەش کرد، لێكۆڵینەوە و بەدواداچونی هێزە ئەمنیەكان بەردەوامە بۆئەوەی بتوانرێت ئەو داواكراوە دەستگیربكرێت و رادەستی یاسا بكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار