دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە یەکلایی کردەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەو سکاڵایەی رەتکردەوە کە تایبەتبوو بە رادەستکردنی پارەی بەشەخۆراکی ١٨ ساڵی ھەرێمی کوردستان بە بەغداد.
نەوزاد شیخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە ھەرێم رایگەیاند، دوای زیاتر لە ساڵێک دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەو سکاڵایەی رەتکردەوە کە لە دژیان تۆمارکرابوو بۆ رادەستکردنەوەی پارەی بەشەخۆراک لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٢١.
ئاماژەی بەوەشکرد، لایهنی عێراقی له دادگای فیدڕاڵی داوای زیاتر لە ١٨٢ ملیار دیناری له ههرێمی كوردستان دهكرد كه لە هاوڵاتیان وەرگیرابو، بهڵام دوای خستەڕووی بەڵگەکان بۆ دادگای فیدڕاڵی کە ئهو پارهیهی مانگانه له هاوڵاتیان وهرگیراوه لە رێگەی وەزارەتی دارایی حكومهتی ههرێمهوه، دراوه به کرێی گواستنەوەی خۆراک بۆ هاوڵاتیان و پاداشتی فەرمانبەران.
راشیگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٤_ەوە پارەی بۆ بەڵێندەرەکانی گواستنەوەی بەشەخۆراکی مانگانەی ھەرێم نەناردووە و لە پارەی پاشەخۆراک ئەو پارەیەیان دابینکردووە بۆیە سکاڵاکە رەتکرایەوە.
لە ماوەی رابردو کۆمپانیای گشتی بازرگانی عێراق سکاڵایەکی لەدژی وەزارەتی بازرگانی هەرێم تۆمارکردبو و گوایە بڕی ١٨٢ ملیار دینار له ساڵی ٢٠٠٣ تاوهكو ٢٠٢٠ لە بەرامبەر بەشەخۆراک لە هاوڵاتیان وەرگیراوە نایاساییە، بەڵام دادگای فیدڕاڵی دۆسیهكهی لهبهرژهوهندی ههرێمی كوردستان یهكلاكردهوه.

