ئاماری پڕكردنەوەی فۆڕمی یەكەی نیشتەجێبون لەماوەی مانگێكدا ئاشكرادەكرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی نزیكەی مانگێكدا ژمارەی ئەو خێزانانەی فۆڕمی وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوونیان پركردووەتەوە گەیشتووەتە 17 هەزار و 954 فۆڕم.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، رۆژی سێشەممە 8ی (ئاب/8)ی 2023 دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، لە رێوڕەسمێكدا پرۆسەی دابەشكردنی فۆرمی یەكەی نیشتەجێبون و كاراكردنی فۆرمەكەی بەشێوەی ئۆنلاین، بۆ ھاوڵاتیانی كەمدەرامەت راگەیاند.

پڕكردنەوەی فۆڕمەكە تاوەكو 1ی (كانونی یەكەم/12)ی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و هەر خێزانێكیش بەناردنی داواكاریەكەی لەڕێگەی ئەژماری تایبەت بەخۆی بەردەوام تا بەردەست بونی سیستمی ناوبراو دەسەڵاتی پیاداچونەوەی زانیاریەكانی هەیە، هەر لەڕێگەی ئەو ئەژمارەشەوە توانای وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانی هەیە.

کلیک لێرە بکە بۆکردنەوەی فۆڕمەکە

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار