ئەمریکا لەسەر دۆخی کەرکووک هاتەدەنگ

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای چالاککردنەوەی مادەی 140ـی دەستووری هەمیشەیی عێراق دەکات بەمەبەستی نەهێشتنی هەر ناکۆکییەک کە پێکهاتەکان تایبەت بە کەرکووک هەیانە.

ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە میدیای نزیک لە پارتی ڕاگەیاندووە، لە نزیکەوە چاودێریی گرژییەکان دەکەن و سەرکۆنەی تووندوتیژییەکانیش دەکەن.

جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات، لە رێگەی گفتوگۆ و لەچوارچێوەی ماددەی 140 ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن.
 
لەبارەی ناکۆکییەکانی هەولێر و بەغداش لەبارەی مووچە و بودجەوە دەڵێت: بەدڵنیاییەوە، بەشێوەیەکی بەردەوام لەگەڵیان لەسەر هێڵین، هەروەها دەمەوێت نێردە دیپلۆماتییەکانمان لە هەولێر و بەغدا لەسەر ئەم پرسە قسە بکەن.

ئەم قسانەی  پاتێل لە کاتێکدایە، رۆژی شەممە 2-9-2023 بەشێک لە هاوڵاتیانی کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دواتر گرژی دروستبوو و لە ئەنجامدا 4 هاوڵاتی بە گولـلە گیانیان لەدەستدا و 16ـی دیکەش برینداربوون. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار