بەبێ هیچ بڕیارێک لەبارەى موچە کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیران کۆتاییهات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێم بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیران کە مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت و قوباد تاڵەبانى جێگر ئامادەی بون، دواپێشهاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و بارودۆخی مووچە لە هەرێمی کوردستان و بەرەئەنجامی دواکۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ شاندی هاوتایان لە بەغدا خرایە ڕو.
لە بڕگەى دووەمى کۆبونەوەکە، کۆنووسی هاوبەشی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و وەزارەتی دارایی و ئابووری، تایبەت بە پێشنیارەکانیان بۆ پێداچوونەوە بە خشتەی وەرگرتنی باجی فرۆشتن لەسەر خزمەتگوزاریی پرۆژە و بنکە گەشتیارییەکان خرایە ڕوو.
هاوکات به‌پێی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "بڕیار نه‌درا 500 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا وه‌ربگیرێت یا ره‌تبكرێته‌وه، چونكه كورتهێنان زۆره و حكومه‌تی هه‌رێم ناڕازییه".
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی راسپێردرا كه ته‌نها ئاماده‌كاری بكات، به‌ڵام ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه نه‌كات.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه خرایه‌ڕوو كه حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی نییه بۆ دابه‌شكردنی مووچه و سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه‌ی به‌غدا یان ره‌تكردنه‌وه‌شی هیچ بڕیارێك نه‌درا".
ئەوەش لە کاتێکدایە، تائـێستا فەرمانبەرانى هەرێم، موچەى مانگەکانى (7 و 8)یان وەرنەگرتووە، ئەنجومەنى وەزیرانیش لە کۆبونەوەى ئەمڕۆیدا، لەبارەى موچەوە هیچ بڕیارێکى نەداوە.
