ئەگەری گەڕانەوەی لێبڕینی مووچە هەیە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە هاوڵاتی راگەیاند لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران تاووتوێی ئەوە کراوە کە لێبڕینی مووچە بگەڕێتەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە پارەی تەواوەتی لەبەردەست نییە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران.

ئەمڕۆ چوارشەممە جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند کە لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران  یاسای بودجەی فیدراڵی و بارودۆخی مووچە لە هەرێمی کوردستان و بەرەئەنجامی دواکۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ شاندی هاوتایان لە بەغدا تاووتوێ کراوە.

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی بۆ هاوڵاتی ئاماژەی بەوە کرد لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی ئەوە کراوە لێبڕینی مووچە بەڕێژەی %21 بخرێتە بەرباسەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی پارەی تەواوەتی لەبەردەست نییە بۆ پێدانی مووچەی مانگی تەمموز و ئاب.

بەهۆی کەڵەکەبونی قەرز و قەیرانی کۆرۆناوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 21-6-2020 بریاریدا بە لێبڕینی 21٪ـی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆران و خانەنشینان، ئەم بڕیارەش بۆ نزیکەی دوو ساڵ بەردەوام بوو. 

لە ئێستادا حکومەتی هەرێم پیویستی بە 940 ملیار دینارە بۆ پیدانی موچە و تا ئیستا 320 ملیاری لەبەردەستدایە لەگەڵ 25 ملیار دیناری هاوپەیمانان و ئەگەر 500 ملیار دینارەکەی بەغدا وەربگرێت، 100 ملیار دینار کورتهێنانی دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار