تەرمی پیاوێک لە شوقەیەکدا لە دهۆک دۆزرایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تەرمی پیاوێک کە خەڵکی باکوری کوردستانە لە گەڕەکێکی شاری دهۆک دۆزرایەوە و بەپێی زانیارییەکان کارەبا لێی داوە.
دوای نیوەرۆی ئەمرۆ پێنجشەممە 7ی ئەیلولی 2023، تەرمی پیاوێکی تەمەن 50 ساڵ لەگەرەکی زرکای دهۆک لەناو شوقەیەکدا دۆزرایەوە و بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی ئەو پیاوە کارەباچی بووە خەڵکی باکوری کوردستانیشە.
زانیارییە سەرەتاییەکان ئەوەدەخەنەڕوو کە ئەو پیاوە تەمەن 50 سالە کارەبا لێیداوە.
پۆلیسی دهۆک گەشتوونەتە شوێنی روداوەکە و تەرمەکەش رەوانەی پزیشکی داد کراوە بۆ لێکۆڵینەوە تا پشتڕاستربکرێتەوە کە هۆکاری مردنەکەی بە کارەبا بووە.

بابهتی پهیوهندیدار
