پارتی و یەکێتی: هه‌ر گروپێك خۆپیشاندان له كه‌ركوك بكات نوێنه‌رایه‌تی ڕێكخراوه حزبییه‌كان ناكات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی كه‌ركوك رایگه‌یاند، به‌ده‌ستپێشخه‌ری خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و یه‌كێتی و پارتی خۆپیشاندان و تێكدانی ئاسایشی هاوڵاتیانی كه‌ركوك ره‌تده‌كه‌نه‌وه و بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیش گفتوگۆ به گونجاو ده‌زانن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی ئەیلوولی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە لە هەولێر کۆبوونەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ماڵپەری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و رووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکووک کراوە.
هاوکات لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی كه‌ركوك له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی خه‌می خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده كه هه‌وڵی زۆری‌دا و به‌رده‌وامه له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ پاراستنی ئاسایشی پارێزگای كه‌ركوك و له‌یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ی تێڕوانینی هه‌مو لایه‌نه‌كان، دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری كردینه‌وه كه سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تی پارتی هه‌ر كارێكی خۆپیشاندان و گردبونه‌وه یان تێكدانی ئاسایشی هاوڵاتیان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، پشتڕاستیانكردۆته‌وه، ناكۆكیه‌كان ده‌توانرێت به گفتوگۆ و ڕێگه‌ی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێن".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، "خه‌میس خه‌نجه‌ر دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری كردینه‌وه كه هه‌ر گروپێك خۆپیشاندان و گردبونه‌وه و ئاژاوه‌گێڕی له كه‌ركوك بكات نوێنه‌رایه‌تی ڕێكخراوه حزبییه‌كان ناكات، نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش په‌یوه‌ندی پێوه‌كردین و له هه‌مان بابه‌ت ئاگاداری كردوینه‌ته‌وه".
ئەوە لەكاتێكدایە لەنێو شاری كەركووك و لەنزیك قەڵای شارەكە هێزی ئەمنی بڵاوەی پێكراوە و رێوشوێنی ئەمنی گیرایەبەر و دەنگۆی دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندان هەیە، هاوكات دوو فەرماندەی باڵای سوپای عێراق گەیشتنە كەركووك.
هێزە ئەمنییەكان لە دەوروبەری قەڵای دێرینی كەركووك بڵاوەیان پێكرا دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانی نوێ لەئێوارەی ئەمڕۆ و هەوڵدان بۆ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و داگرتنی ئاڵای عێراق.
لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی كەركووك، مازن غەریب، بە میدیاكانی ڕاگەیاند،" بڵاوەپێكردنی هێزی ئەمنی لە دەوروبەری قەڵا و بازاڕی حەسیر ڕێكارێكی سروشتییە، دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە كە خۆپیشاندان هەیە و هەوڵی تێكدانی دۆخی سەقامگیری كەركووك لە ناوچەكەدا هەیە".

