لە رووداوێکی تەقەکردندا سێ کەس لە قەڵادزێ کوژران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە قەزای قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین شەڕ لەنێوان چەند گەنجێکدا دروستبووە و لە ئەنجامدا سێ گەنج کوژران.

بە گوێرەی زانیاریەکان تەرمی هەر سێ کەسەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ کراون و پۆلیس سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارییە و لە ڕوداوەکە دەکۆڵێتەوە.

تا ئێستا هۆکاری کوژرانی ئەو سێ کەسە نەزانراوە و پۆلیس بەداواچون دەکات بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکەی و تۆمەتبارەکان.

هاوکات بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، ئەو سێ کەسە، یەکێکیان کارمەندی ئاسایش بوە و دوو کەسەکەی دیکە پیشەیان کاسب بوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار