لە هێرشێکدا لە شاخی جوودی سێ سەربازی تورک کوژران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانیان بۆ تۆڵەکردنەوەی شەهیدانی خەرزان هێرشیان کردووەتە سەر سوپی تورکیا لە شاخى جوودى و سێ سەربازی تورکیا کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى پاراستنى گەل- هەپەگە بڵاویکردەوە، گەریلاکان بۆ تۆڵەکردنەوەی شەهیدانی خەرزان لە شاخى جوودى هێرشیان کردە سەر سوپای تورکیا و سێ سەربازی تورکیا کوژران.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە بەرامبەر هێرشەکانی گەریلادا، سوپای تورکیا ٢١ جار سەنگەرەکانى گەریلایان بۆردوومان کردووە.
بابهتی پهیوهندیدار
