منداڵێک لە کەمپێكی دهۆک گیانی لەدەستدا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
منداڵێکی شیرەخۆرە بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە خێمەیەکی بەنابەرانی رۆژئاوا لە بەردەرەش گیانی لەدەستدا.
دوانیوەرۆی ئەمرۆ هەیینی 8ی ئەیلولی 2023، ئاگر لە کەمپی بەنابەرانی رۆژئاوا لە بەردەرەش لە پارێزگای دهۆک کەوتەوە و موقەدم ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە هاوڵاتی راگەیاند، لە ئەنجامی روداوەکە "منداڵێکی کچ بەناوی دونیا حەسەن موسا، کە تەمەنی تەنها ساڵ و نیوێکە و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، گیانی لەدەستدا."
بەریوبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ وتیشی، "سەرەتا منداڵەکە بەهۆی ئاگرەکەوە دۆخی تێکچووە و نازانرێت کە جەستەی سوتاوە یان تەنگەنەفەس بووە، بەڵام دوای ئەوەی دایک و باوکی دەیبەن بۆ نەخۆشخانە، لەوێ گیانی لەدەست دەدات."
ئیبراهیم فەریق لەسەر هۆکار و زیانەکانی روداوەکە باسی لەوە کرد، "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەنها یەک خێوەت لەکەمپی پەنابەرانی رۆژئاوا سووتاوە و زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، بەڵام ئاگرەکە کونتروڵکراوە، هۆکاری ئاگرەکەش شۆرتی کارەبا بووە."
