سێ كه‌س له‌كاتی مه‌له‌كردن خنكان

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له زێی گه‌وره له سنوری قه‌زای خه‌بات سێ كه‌س له‌كاتی جیاجیادا خنكان و ته‌رمی یه‌كێكیان دۆزراوه‌ته‌وه و گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی دو كه‌سه‌كه‌ی دیكه به‌رده‌وامه.
سەرکەوت کارەش، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی هەولێر بە هاوڵاتی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ لەزێی گەورە سێ کەس خنکاون بەناوەکانی عبدولسەلام سەباح لەدایک بووی ٢٠١٠ دانیشتووی هەولێر مامزاوە ، دووەم ڕۆکان عەبدوالباقی تەمەن ١٧ سال دانیشتووی دارە شەکران، سێ یەم نامیق جەبار تەمەن 40ساڵ و پیشەی پێشمەرگەیە"
سەرکەوت کارەش ووتیشی" تا ئەم خولەکە تەنها تەرمی روکان عەبدولسەلام دۆزراوەتەوە، گەڕان بەدوای تەرمی هەردوو کەسەکەی تر بەردەوامە"
هاوکات بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو سەرەتای مانگی ئاب، 61 کەس لە سنووری هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون.
بەگوێرەی ئامارەکە تاوەکو ئەو رێککەوتە، 27 کەس لە سنووری پارێزگای هەولێر، 19 لە پارێزگای دهۆک، 14 لە پارێزگای سلێمانی و یەک کەسیش لە پارێزگای هەڵەبجە خنکاوە.

