دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەسەرپرسی موچەی فەرمانبەران پەیامێکی بڵاوکردەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دهستهی سهربهخۆی مافی مرۆڤ له ههرێمی كوردستان له پهیامێكدا داوا لهحكومهتی فیدڕاڵی دهكات، موچه و شایسته داراییهكانی ههرێم بنێرێت و رایدهگهیهنێت، "ناكرێت هاوڵاتیان و موچهخۆران ببنه بهشێك له ململانێی سیاسیهكان و بابهتهكانی پهیوهست به ڕێكنهكهوتنی لایهنهكان و جیاوازیهكان".
دهستهكه له راگهیهندراوێكدا دهڵێت: ماوەی دوو مانگە مووچەی فەرمانبەران دابەش نەکراوە، كه ئەوەش کاریگەری گەورەی لەسەر ژیانی خەڵک و بازاڕ دروست کردووە و ژیانی مووچەخۆرانی قورس کردووە، کە مافێکی ئاسایی خۆیانە لە بەرامبەر ئەو ئەرک و خزمەتەی پێشکەشی دەکەن.
دەستەكه پێی وایه پابەندبوون بە دەستوور و رێكکەوتنەکان سەرچاوەی گرنگن بۆ گەیشتن بە رێكکەوتن و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و به پێویستی دهزانێت، دادپەروەری بەرامبەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان پەیڕەو بکرێت و ناکرێت هاوڵاتیان و مووچەخۆران ببنە بەشێک لە ململانێ سیاسییەکان و بابەتەکانی پەیوەست بە رێکنەکەوتنی لایەنەکان و جیاوازییەکان.
دەقی پەیامەکەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان...
بەداخەوە وەک دەبینین ماوەی دوو مانگە موچەی فەرمانبەران دابەش نەکراوە ئەوەش کاریگەری گەورەی لەسەر ژیانی خەڵک و بازاڕ دروست کردوەو ژیانی موچەخۆرانی قوڕس کردوە کەمافێکی ئاسایی خۆیانە لەبەرامبەر ئەو ئەرک و خزمەتەی پێشکەشی دەکەن.
ئێمە پێمان وایە پابەندبوون بە دەستور و ڕێکەوتنەکان سەرچاوەی گرنگن بۆ گەیشتن بەڕێکەوتن و دابین کردنی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و پێویستە دادپەروەری پەیڕەو بکرێ بەرامبەر ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، ناکرێت ھاوڵاتیان و موچە خۆران ببنە بەشێک لە ململانێی سیاسیەکان و بابەتەکانی پەیوەست بە ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان و جیاوازییەکان.
موچەو شایستە داراییەکان مافێکی دەستوری و یاسایی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە، بەڕونی لەماددەی ١٤ی دەستوری ھەمیشەیی عێراق باسی لە یەکسانی ھەموو ھاوڵاتیانی عێراقی کردووە کە ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. ناکرێت بەو جۆرە ژیانی خەڵک زیاتر قوڕستر بکرێت کە ئاکامەکانی رۆژانە خراپترو کاریگەتر دەبن.
ھیوادارین حکومەتی عێراق ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم بنێرن وەک چون لەیاسای بودجەی گشتیدا ھاتووە.
ئێمە وەک دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ پشتگری لە گفتوگۆو دانیشتن و پشت بەستن بەدەستورو لێک تێگەیشتن دەکەین بۆ چارەسەری سەرجەم کێشە و ناکۆکیەکانی لەبەینی ھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان.

