وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی ڕەتکردەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم ئەمڕۆ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی ڕەتکردەوە.
كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌سلێمانى كه تیمی هاوڵاتی تێدا ئامادەبوو له‌مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى خانەیه‌كى بەساڵاچوان ڕایگه‌یاند، "ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى هه‌یه له‌باره‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى من ڕاست نییه‌و من هه‌ر وه‌زیرم‌و ده‌ستم له‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وه".
وتیشى، "چوار ساڵه وه‌زیرم، جگه له‌وكاته‌ى هاوسه‌ره‌كه‌م كۆچى دوایی كردوه، هیچ مۆڵه‌تێكیشم وه‌رنه‌گرتوه، من به‌رده‌وامم له‌كاره‌كه‌م‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌شم پێشكه‌ش نه‌كردوه".
ئاشكراشیكرد، "ئێستا له‌هه‌رێمى كوردستان‌و له‌چاكسازیه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى كار، 550 كه‌س سزاى له‌سێداره‌دانیان هه‌یه".

