به‌درۆن هێرشكرایه‌سه‌ر بنكه سه‌ربازیه‌كانى توركیا له‌هه‌رێم

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەڕێگەى درۆنەوە چوار بنکەى سەربازىی دەوڵەتى تورکیا لەناوچەکانى، بەرمیزە، ناوڕووبارۆک‌و دەریاسۆر لەسنوری برادۆست بۆردومانکران.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی بەرمیزە و ناوروبارۆک و دەریا سۆر لە سنووری برادۆست، چوار بنکەی سەربازی تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانکران.
هاوکات میدیا ناوخۆییەکان لە زاری چەند سەرچاوەیەکی جیاوازەوە بڵاویان کردەوە،کە دوای بۆردوومانەکە تەقەیەکی زۆر لە دەوروبەرى بنکە سەربازییەکانى دەوڵەتى تورک بیستراوە و بەشێک لە بنکەکانیش ئاگریان گرتووە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌سنوری قه‌زای ماوه‌تی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی بۆردومانی ئه‌نجامدا و زیانه‌كان نه‌زانراون.
توركیا له‌هه‌رێمى كوردستان زیاتر له 40 بنكه‌ى سه‌ربازیى هه‌یه‌و ڕۆژانه له‌ڕێگه‌ى ئه‌م بنكانه‌وه هێرشى جۆراوجۆر بۆسه‌ر خاكى هه‌رێم ئه‌نجامده‌دات.

