مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی بایكۆتی سه‌رتاسه‌ری كراوه راده‌گه‌یه‌نن
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌هۆی دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌كانیانه‌وه بۆ زیاتر له دوو مانگ، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی بڕیاریاندا بایكۆتی سه‌رتاسه‌ری كراوه رابگه‌یه‌نن و ساڵی نوێی خوێندن به بایكۆت ده‌ستپێبكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی ئه‌یلولی 2023 مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی بۆ بڕیاردان سه‌باره‌ت به چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و باره ئابوورییه‌ی ڕوبەروی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم بۆتەوە بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان کۆبوونەوە .
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوایەکیان ئاڕاستەی "مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشینان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان" كرد و تیایدا هاتووه كه "ئه‌م قۆناغه چه‌فبه‌ستووه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌رئه‌نجامی گه‌نده‌ڵ و فه‌سادی 20 ساڵه‌یه له گوێنه‌گرتن و نه‌بیستن و نه‌بینین".
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی ده‌ڵێن: "له رۆژی 2023/9/13 ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن به په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ناكه‌ینه‌وه و بایكۆتی سه‌رتاسه‌ری كراوه راده‌گه‌یه‌نین".
داواش له سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران و هاوڵاتیان و فه‌رمانگه‌كان ده‌كه‌ن كه "له سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌رگای فه‌رمانگه‌كان دابخه‌ن و بایكۆت رابگه‌یه‌نن".

