هەردوو وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێن

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدا هه‌ریه‌ك له ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشت بكات، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕوی زانیاری و رونكردنه‌وه له‌باره‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه.
د بریار رشید ئەندامی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەی موچەخۆرانی هەرێم، وەک پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی هەردوو وەزیری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین.
بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی بەغدا و هەرێم بۆ پەرلەمانی عێراق هاوکاتە لەگەڵ نەناردنی پشکی هەرێم لەلایەن بەغداوە و حکومەتی هەرێم و عێرایقیش یەکتری تۆمەتباردەکەن بە پابەندنەبوون بە یاسای بودجەوە.
تاوەکو ئەمڕۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی تەممووز و ئابیان وەرنەگرتووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان بەغدا بە پابەندنەبوون بە رێککەوتنەکان و یاسای بودجە تۆمەتبار دەکات. حکومەتی عێراقیش دەڵێت، هەرێمی کوردستان پابەندنی رێککەوتنەکان نەبووە.

