بافڵ تاڵەبانی گەیشتە تاران

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ چەند بەرپرسێک کۆبونەوە ئەنجام دەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئەیلول 2023، میدیای فەرمی یەکێتی رایگەیاند، بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی یەکێتی گەیشتە تاران و لە میانی سەردانەكەیدا بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران چەندین كۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە ئەنجامبدات.
گەشتنی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئێران لەکاتێکدا کە تەنها نۆ رۆژ ماوە بۆ ئەو وادەیەی تاران دایناوە تا چەک دابماڵرێت لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و گواستنەوەیان بۆ چەند کەمپێکی تایبەت.
مانگی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە دوا وادە بۆ جێبەجێکردنی داماڵینی چەکی "حزبە دژبەرەکان"یان لە هەرێمی کوردستان 19ی ئەیلولە و ئەو وادەیە بەهیچ جۆرێک درێژناکەنەوە کە لە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ بەغدا ئەنجامدراوە.

