سەندیکای تەندروستی ٧٢ کاتژمێر مۆڵەت دەدات بە حکومەتی هەرێم بۆ پێدانی موچە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی لەبەرامبەر دواکەوتنی موچەکانیان هۆشداری دەدەن بە حکومەتی هەرێم کە ماوەی 72 کاتژمێریان پێدەدەن و ناوەندەکانی تەدنروتسی دادەخەن و دەوام رادەگرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئەیلولی 2023، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەندیکای کارمەندانی تەدنروستی لە سلێمانی مۆڵەتی 72 کاتژمێریان دایە حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی تا کێشەی موچە چارەسەر بکەن. 

لە کۆنگرەکەدا سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی راشیگەیاند کە لە ئێستاتدا تەنها نیو دەوام دەکرێت و لەدوای ئەو سێ رۆژەی دیاریکراوە "هەواڵی دڵخۆشکەر" وەرنەگرن دەوام پەکدەخەن و کارەکانیان رادەگرن. 

تا ئێستا موچەی مانگی تەمووز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێم نەدراوە بەهۆی کێشەی بەغدا و هەولێرەوە. بەپێی زانیارییەکان هاوڵاتی، حکومەتی هەرێم هیچ میکانیزمێکی نییە بۆ پێدانی موچە و تاووتوێی گەڕاندنەوەی لێبڕینی موچە لە ئەنجومەنی وەزیران کراوە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار