کەشناسی سلێمانی: شەوی رابردوو سێ بومەرلەرزە لە هەرێمی کوردستان رویداوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاسۆ کەمال، بەرێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سڵێمانی رایگەیاند، لە درەنگانی شەوی رابردوو سێ بومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان رویداوە و ناوچەکانی گەرمیانی گرتووەتەوە.
ئاسۆ کەمال وردەکاری لەسەر بومەلەرزەکانی شەوی رابردوو خستەڕوو و رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو کاتژمێر 12:37 خولەک بومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.8 پلە بە پلەی رێختەر رویداوە و دواتر لە کاتژمێر 12:42: خولەک و 12:43 خولەک دوو بومەلەرزەی تر رویداوە بە گوڕی 4.3 و 4.7 پلەی رێختەر.
ئاسۆ کەمال باسی لەوەش کرد، بومەلەرزەکان ناوچەکانی گەرمیانی گرتووەتەوە، بەتایبەتی چەمچەمال و دووزخورماتوو و کەرکوک.
ئاسۆ کەمال هۆکاری روودانی ئەم بومەلەرزە مامناوەندانەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە "هەرێمی کوردستان نزیکە لە پلێتی عەرەبی و نزیکی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پلێتی فارسی و بومەلەرزەی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس."
